سه ره تا :
ھەروەک دەزانین بەرھەمی فەرھەنگی کاردانەوەیەکی دوولایەنەی ھەیە یەکەم بۆخودی ئافرێنەری بەرھەمەکە و دووھەم کاردانوەی لەسەر بەردەنگە،خاوەن بەرھەم ئەزموون و تێگەییشتنەکانی خۆی لەژیان و دیاردەکانی دەخاتە قاڵبێکی ئەدبی،ھونەری یان ڕۆشنبیرییەوە و لەو ڕێگەیەوە لەگەڵ بەردەنگی خوی پەیوەندی ساز دەکات.
ھەرئەمە ئەبێتە ھۆی ئەوەی کە کۆمەڵگا وەک شتێکی تازە و بە نرخ سەیری وتە و بیروڕا و بەرھەمە ھونەریەکان بکات و بو تۆمارکردن بە شتێکی شیاویان بزانێت. ھەڵبەت لە وڵاتە خواپێداوکاندا وێرای ئەمانە بەرھەمی فەرھەنگیی بۆخاوەنەکەی ئەبێتە سەرچاوەیەک بۆ بژیوی ژیانی و وەک پیشەیەک سەیری دەکرێ و خاوەنەکانیان بە ھۆی داھاتی بەرھەمەکانیانەوە لە باری سامانەوە لە ھەلومەرجێکی باشدا دەژین کە بە داخەوە ئەمە لای ئێمە خەون و خیاڵە. بە پێچەوانی ھەمو سەرتاکان کە ھەیدی ھەیدی باس لە وتارکیان سە بارەت بە شاعیرونووسرکوردکان،مێژووی کوردستان ھتد دەکەن، شایانی ئەوەی کە بە توندی بە گرجوگۆڵی بانگوازی لە سەر بکرێت بوی نەک نەتەوەکانتری ئەم دنیایی بڵکو زۆرێک لە کوردکان نامۆن بە شاعیرکان تەنانەت بە مێژووی خۆمان .
پڕبە ھەستی خۆمان دەسخۆشی لە ئە نجمەنی فەرھەنگی ئەدەبی مەریوان دە کەین بۆ بووژاندنەوی ئەدبیاتی کوردی ،کۆری رەخنە لەشیعر و ئەدبیاتی کوردی، رێزگرتن لە شاعیرو نووسەری شارکمان.
نظرات شما عزیزان: